مافی مۆدێڕن
رۆسۆ سوفستاییە. باشترین سوفستایی؛ لە بەر ئەوەی که له قسەکانیدا باسی لەوە دەکرد که ئەم شاره رازاوە و مەنتقی و ژیرانه، واته پاریس، به تەواوی بێ عەیب نیه.
ئایزایا بێڕڵین
بنەڕەتی سەرەكی سیستمی مافی مودێڕن لە راستی‌دا هەمان مافی تاكەكەسییە. مافی مودێڕن بە رەچاوكردنی مافی تاكەكەس و ئازادی‌یە تاكەكەسییەكان خۆی لە قانوونی سوننەتی و ترادیشناڵ جیا دەكاتەوە كە مافی گشتی و هەمەكی بە سەر مافەكانی تاكەكەسی‌دا زاڵ دەزانێ. هەرچەن بەشێك لەسەرچاوە فیكریه‌كانی بەدی‌هاتنی مافی مودێڕن، رەوتی عەقڵانی كۆمەڵگەیان، بە تێپەڕ بوون لە "من"ەوە بۆ "ئێمە" داناوە، بەڵام كاتێك كە باس لە مافی ئەخلاقی تاكەكەس دەكرێ، پێوەندی ئێمە و من واتە ئیرادەی گشتی و ئازادی (وەك ئیرادەی تاكەكەس) زیاتر دەبێتەوە. بە رای رۆسۆ بەدی‌هاتنی ئیرادەی گشتی بە مانای لەناوچوونی هەمیشەیی ئیرادەی تاكەكەسی یان مافی تاكەكەسی نی‌یە. بە‌پێی ئەم ئەندیشەیە پێوەندی نێوان دەوڵەت و تاك پێوەندی‌یەكی داگیركەرانە لە چەشنی پێوەندی ئەرباب و كۆیلە نی‌یە، چونكە لەم بۆچوونەدا تاك سەرەرای بوونی مافی تاكەكەسی خۆی، خاوەن مافی گشتی و ئیرادەی گشتی‌یە.
ژن / عه‌قڵي نێرينه
ئه‌حمه‌د غوڵامي
له زۆربةی كۆمه‌ڵگه‌کان‌دا به‌رچاوترين و سه‌ره‌كي‌ترين دابه‌ش‌كردن ، دابه‌ش‌كردني جينسيه له نێوان پياو وه‌ك ناوه‌ندي سه‌ره‌كي و لايه‌ني كارامه‌ي كۆمه‌ڵگه و ژن به واته‌ي سه‌رچاوه‌ي ترازان و به‌لارێ داچوون و به گشتي له ناوچوون، كه به تايبه‌ت به سه‌ر گوتاري فه‌لسه‌في رۆژاوادا و به شێوه‌ي گشتي به سه‌ر زۆربه‌ي گوتاره سياسي، مه‌عريفي و ئاينيه‌كان‌دا زاڵه. ئه‌م شێوه دابه‌ش‌كردنه به راي دريدا پێوه‌ندي به جۆرێك متافيزيكي حوزوره‌وه هه‌يه كه له ئه‌فلاتوونه‌وه تا ئيشتراوس به سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ي رۆژاوادا زاڵ بووه. ئه‌م دابه‌ش‌كاريه ده‌سكه‌وتي ئه‌و پراكتيكه فه‌لسه‌فيه‌يه كه به‌رده‌وام به سه‌ر فه‌لسه‌فه و زه‌يني فيلسووفان‌دا كاريگه‌ر بووه. زه‌ين به‌رده‌وام تێ‌ده‌كۆشێ تا ناوه‌ندێكي گشتي ره‌چاو بكا و شێوه روانينێكي ترانسێندێنتاڵي هه‌يه بۆ ناوه‌نده له به‌رامبه‌ر په‌ڕاوێزێكي سه‌ركوت‌كراو كه تێيدا پێش له هه‌رچه‌شنه كايه‌يه‌كي جيا له‌و پێكهاته دياري‌كراوه گيراوه. ژن تا كاتێك ژنه كه له‌و چوارچێوه دياري‌كراوه‌دا بژي. به وته‌ي ئه‌ره‌ستوو "مێينه به هۆي نه‌بووني هه‌ندێك تايبه‌تمه‌نديه‌وه مێينه‌يه"(سێلدێن،ويدۆسۆن ل253).
ئه‌حمه‌د غوڵامی

له سه‌ده‌ی نۆزده به‌م‌لاوه فه‌لسه‌فه‌ی زمان له ئه‌ندیشه‌ی كۆمه‌ڵێك فیلسووف وه‌ك بابه‌تێكی نوێ له فه‌لسه‌فه‌دا ره‌چاو كراوه، هێردێر، فریگه، مێرڵۆپۆنتی، هایدگێر، ویتگنشتاین، لاكان، دریدا، لیوتار و... كاریگه‌ریه‌كی زۆریان له سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی زمان و زمان‌ناسی داناوه؛ له‌م ناوه‌دا رۆڵی فردینان دۆسۆسۆر(1913-1857) وه‌ك یه‌كه‌مین كه‌س كه باس له نیشانه‌ناسی هێنایه ناو باسی فه‌لسه‌فیه‌وه یه‌گجار گرینگه. سۆسۆر نیشانه‌ناسیsemiology به زانستی توێژینه‌وه‌ی سیستمی دلاله‌ته ماناییه‌كان داده‌نێ كه زمان یه‌كێكه له‌و سیستمانه، واته به رای سۆسۆر زمان به‌شێكه له زانستی نیشانه‌ناسی. سۆسۆر زمان به “سیستمێك له نیشانه‌كان داده‌نێ كه بذواكان ده‌رده‌بذێ و به‌م پێیه وێكچوویی هه‌یه له گه‌ڵ سیستمی نووسین و ئه‌لفووبێی كه‌ذه‌كان و داب‌ونه‌ریتی سه مبولیك و چوارچێوه‌ی ئاكاری به ئه‌ده‌به‌كان و نیشانه سه‌ربازیه‌كان و….به‌ڵام زمان گرینگترینی ئه م سیستمانه‌یه. ده‌كرێ زانستێك ره‌چاو بكه‌ین كه بابه‌ته‌كه‌ی توێژینه‌وه‌ی به‌ره‌و پێش‌چوونی ئه‌م نیشانه‌یه له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌دا. ئه‌م زانسته به‌شێكه له ده‌روون‌ناسی كۆمه‌ڵایه‌تی، و به‌م پێیه شاخه‌یه‌كه له ده‌روون‌ناسی گشتی، ئێمه ئه‌و زانسته ناو ده‌نێین نیشانه‌ناسی”(ئه‌حمه‌دی. ل 13).
ئه‌حمه‌د غوڵامی
ئه‌مڕۆ زانینی ئه‌وه‌ی كه چۆن عه‌شقمان د ه‌ربڕین، زانینی ئه‌وه‌یه كه ئێمه كێین.
سازوكار و ئه‌و كۆمه‌ڵه ئاكاره‌ی كه به ده‌وری كرداری سێكسه‌وه ته‌نیوه‌ته‌وه ئه‌مڕۆكه وه‌ك بابه‌تێكی سێكسوالیته بووه‌ته به‌شێك له نمایشی ژیانی رۆژه‌ڤ، كه له لایه‌كه‌وه به هۆی ئایدیالۆژیای زاهیدكارانه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه سه‌ركوت ده‌كرێ و به شێوه‌یه‌كی حقووقی/ئه‌خلاقی له‌گه‌ڵ خۆپارێزی، پاكداوێنی و بێده‌نگی و گوناح هاوشان بووه و له لایه‌كی تریشه‌وه لایه‌نێكی گوتاری و دیسكۆرسی هه‌یه كه هه‌نووكه ئه‌م گوتاره له به‌رامبه‌ر تیۆری سه‌ركوت‌گه‌ری حاكمیه‌تدا، لایه‌نێكی ئابنۆرماڵ و درم‌ناسانه‌ی به خۆیه‌وه گرتووه؛ واته وه‌ك خه‌سارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی لێ هاتووه له به‌رامبه‌ر لایه‌نی حقووقی/ ئه‌خلاقی سیاسه‌تی حاكمیه‌ت له‌مه‌ڕ چه‌مكی سێكس و خۆشه‌ویستی.
تالێس
تالێس فیلسووف و زانای یۆنانی كۆن كه به سه‌ره‌تای فه‌لسه‌فه‌ی رۆژاوا ده‌ژمێردرێ له مه‌له‌تی ئاسیای بچووك له دایك بوو و له فه‌لسه‌فه و ئابوور و ئه‌ستێره‌ناسی و ئه‌ندازیاری‌دا ناوبانگی ده‌ركرد و بۆ یه‌كه‌م جار له فه‌لسه‌فه‌دا له گه‌وهه‌ری سه‌ره‌كی واقعیه‌ت پرسیاری كرد." ئه‌و ماكه سه‌ره‌كیه‌ی كه ته‌واوی شته‌كانی لێ ساز ده‌بێ چییه؟". گرینگی ئه‌و پرسیار كردنه زیاتر له شێوه‌ی وڵامدانه‌وه‌كه دایه؛ تالێس زۆر رووی نه‌ده‌كرده نه‌ریت و بایه‌خێكی وای نه‌ده‌دا به شێعر و ئایین(به پێچه‌وانه‌ی پارمنیدێس). ئه‌و زیاتر پشتی به‌ستبوو به ئه‌زموونه‌كانی خۆی. چون تالێس هیچی نه‌ده‌نووسی له تالێس هیچ شتێك به جێ نه‌ماوه، و ئه‌وه‌شی كه لێی ده‌گێڕنه‌وه له لایه‌ن فیلسووفانی دواتره‌وه و به تایبه‌ت ئه‌ره‌ستووه‌وه باسی لێ كراوه.(ئاوی.ل14)
دولت،مذاکره و مقاومت
"پشت هر نظریه ای همواره وقایع و داستانهایی هستند که مثل پوسته ای حاوی معنای کامل همه حرفهایی هستند که برای گفتن داریم."
هانا آرنت
فرآیندهای معطوف به تمرکز سیاسی روابط میان جامعه انسانی و دولت را بیش‌تر مطرح می کند. روابطی چون رابطةی نخبگان و مردم، حاشیه و متن، دولت و ملت و... مقولاتی اند از این دست. طی این فرآیند شکلی از کنش متقابل میان دو طرف شکل گرفته که چگونگی این کنش نوع و ساختار قدرت و حاکمیت سیاسی را نمایان می سازد. تفاوتهای اساسی در نظامهای توتالیتر و دیموکراتیک به چگونگی کنش متقابل سیاسی میان حاکمیت و مردم برمی‌گردد.
«ئاره‌زووی عه‌زاب»
خوێندنه‌وه‌ی كێشه‌ی مه‌هاباد گه‌لاوێژی 84
ئه‌حمه‌د غوڵامی
كاتێك دامییه‌ن له 2ی مارسی 1757 مه‌حكووم كرا به وه‌ی كه له به‌رامبه‌ر درگای سه‌ره‌كی كلیسای پاریس دان‌بنێ به گوناح و تاوانی خۆی (كه ده‌یویست شا بكوژێ) و پاشان داوای به‌خشش بكا، له راستی‌دا ئه‌و عه‌زاب و ئه‌شكه‌نجانه‌ی قه‌بووڵ كرد كه سیستمی سیاسی ئه‌و كات بۆ ته‌رخان كردبوو. به دوای ئه‌وه‌ش‌دا سیستمی سیاسی فه‌رمانی تۆڵه یان بڵێین (ته‌مبێی) دامییه‌ن ئاوا دا:
«به مه‌قاشێكی سووره‌وه‌بوو سینگ و باسك و رانه‌كانی و بازۆڵه و ماسوولكه‌كانی پشتی پای هه‌ڵدڕن، و ده‌ستی راستی كه چه‌قۆیه‌كی تیا‌بوو، كه به‌و چه‌قۆیه ده‌یویست شا بكوژێ، به ئاوری گوگرد بسووتێنن و به‌سه‌ر به‌شه هه‌ڵدڕاوه‌كانی‌دا قورقوشم (سورب) تواوه و رۆنی قرچ‌كراو و مۆمی هه‌ڵقرچاو و گۆگردی تواوه بڕژێنن، پاشان جه‌سته‌ی به چوار ئه‌سپ راكێشن و چوار له‌تی كه‌ن و ئه‌ندامه‌كانی بسووتێنن و بیكه‌نه خۆڵه‌مێش و بیده‌نه ده‌م باوه» (فۆكۆ، ل 11).
نیگاره سوورڕئالستیه‌كان له ئه‌ده‌بیاتی مناڵاندا
ن: فیلیپ نێل
و: ئه‌حمه‌د غوڵامی
دانانی تئودور سێوس گیزێل له ناو ده‌سته‌ی دادائیست و سورڕئالیسته‌كان شایه‌د له لای زور كه‌س بابه‌تێكی سه‌یر بێ؛ گیزێل (91-1904)به هوی ئه‌و چڵ‌وپێنج كتێبه‌ی كه بو مناڵانی نووسیوه،ناوی ده‌ركردووه و زیاتر به پێی نیگاره‌كانی ئه‌و كتێبانه كه كێشاویه‌تیه‌وه ناوبانگی هه‌یه،(له ساڵی 1984،ئه‌نجومه‌نی پولیتزێر،به‌پێی نیوسه‌ده تێكوشان، ره‌سمه‌ن رێزی لێ گرت). به‌ڵام له لایه‌كه‌وه، دادا و سوورڕئالیسم به‌پێی روڵێك كه هه‌ر دووكی ئه‌م قوتابخانانه له بزاﭬه فه‌لسه‌فی و هونه‌ریه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م به ئه‌ستویان بووه ناوبانگیان هه‌بوو؛هه‌ر به‌م شێوه‌یه به پێشره‌وی زه‌مانیان داده‌نان.
هێگێل و ماركس: سیاسه‌تی بنه‌ما‌شكێنی
ن: موحه‌مه‌د زه‌یمه‌ران
و: ئه‌حمه‌د غۆڵامی
زمانی ناسراوه پڕه له ئیستعاره و ته‌مسیل و ته‌لمیح. بۆ نموونه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مڕۆیی رۆژاوا و به
تایبه‌ت ئه‌مریكای باكووری‌دا زۆربه‌ی باسه‌كان هاوكات له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی وشه‌ی شه‌ڕ ساز ده‌بێ و كۆمه‌ڵه وشه‌یه‌ك وه‌كوو بردنه‌وه و دۆڕاندن بۆ ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستێكی سه‌ركه‌وتووانه كه‌ڵكی لێ‌ده‌گیرێ. له راستی‌دا وتووێژ و و منازره وه‌ك شه‌ڕێك وایه كه هه‌ركام له لایه‌نه‌كان ده‌یانه‌وێ كه نه‌یاره‌كان له‌مه‌یان وه‌ده‌رنێن و سه‌ركوتی بكه‌ن.